بەرشلۆنە چوارەم گرێبەست ڕەوانەی بایرن میونشن دەكات

بڕیارە یانەی بەرشلۆنە چوارەم گرێبەست بۆ كڕینی لیڤاندۆڤسكی ڕەوانەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بكات.

سێ گرێبەستی ڕابردوو سەرجەمیان لەلایەن ئیدارەی بایرن میونشنەوە ڕەتكراونەتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارەم گرێبەست بە 50 ملیۆن یۆرۆ بگاتە دەستی ئیدارەی یانەی بایرن میونشن.

ئەوەش ئەو پارەیەیە كە ئیدارەی بایرن بۆ دەستبەرداربون لە لیڤا داوایان دەكرد.

لیڤاندۆڤسكی گەڕاوەتەوە بۆ ڕاهێنانەكانی یانەی بایرن میونشن و خوازیاریشە بەزوترین كات ئیدارەی بەرشلۆنە داهاتووی یەكلایی بكەنەوە.

لیڤا نایەوێت لەگەڵ ئیدارەی یانەی بایرن ببێتە ناكۆكی و دەیەوێت بەخۆشی ڕیزەكانی یانە ئەڵمانییەكە جێبهێڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مه‌درید مباپێ-ی خسته‌ زستان و فه‌ره‌نسییه‌کی دیکه‌ی کڕی

له‌کاتیکدا هانده‌رانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید چاوه‌ڕوانی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی کیلیان مباپێ بوون، یانه‌ مێژووییه‌که‌ ڕێککه‌وتنی له‌گه‌ڵ یاریزانێکی فه‌ره‌نسی دیکه‌دا…
Total
0
Share