گەردەلولەکەی بەریتانیا دار سێوەکەی نیوتنی لەڕەگەوە هەڵکێشا

پێگەی BBCی فارسی بڵاویکردەوە، گەردەلولی ئیۆنیس لە بەریتانیا دار سێوەکەی ئیسحاق نیوتنی لە زانکۆی کامبریج لەڕەگەوە هەڵکێشاوە کە 68 ساڵە لەو باخچەیەدا پارێزراوە.

دکتۆر ساموێل برۆکینگتۆن بەڕێوەبەری باخچەی ڕووەکناسی لە زانکۆی کامبریج دەڵێت، درەختەکە لە ساڵی 1954 نێژراوە و ماوەی 68 ساڵە لەوێدا پارێزگاری لێکراوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، درەختەکە کۆپیەکی بۆماوەیی درەختەکەی ناو ماڵەکەی ئیسحاق نیوتنە، کە هۆکاربوو بۆئەوەی بیرلە دانانی بیردۆزی هێزی کێشکردن بکاتەوە.

باخچەکەی زانکۆی کامبریج ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کۆپییەکی بۆماوەیی ئەو درەختەیان هەیە و لەماوەیەکی نزیکدا لەشوێنێکی دیکەی باخچەکەدا دەیڕوێنن.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ چامپیۆنز لیگە.. دوو یاریی گرنگ ئەنجام دەدرێن

بابەتی دواتر

پێش یارییەكەی بەرشلۆنە، ناپۆلی لە كێشەیەكی گەورەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share