بۆ جاری دووەم تۆماس مۆلەر توشی كۆرۆنا بوو

تۆماس مۆلەر یاریزانی بایرن میونشن توشبوی خۆی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند و جەختیكردەوە كە پشكنینەكانی پۆزەتیڤن.

ساڵێك لەمەوبەر مۆلەر لەكاتی بەشداریكردنی لەجامی جیهانی یانەكان لە قەتەر، توشی كۆرۆنا بوو.

مۆلەری تەمەن 32 ساڵ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام لە گرتە ڤیدیۆییەكدا دەڵێت: “بەداخەوە كە پشكنینەكەم پۆزەتیڤە، هەر لەمانگی شوباتیشدا توشم بۆتەوە.”

مۆلەر دەشڵێت: “ساڵیادی كۆرۆناكەی پێشوومە، بەڵام لە ڕووی تەندروستییەوە باشم.”

پێشبینی دەكرێت تۆماس مۆلەر لە یەك یاریی خولی ئەڵمانیا بێبەش بێت ئەویش یارییەكەی ئینتراخت فرانكفۆرتە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆدیگارد به‌ (28) خوله‌ک ئیسکۆی تێپه‌ڕاندووه‌ و ده‌رگا به‌ ڕوویدا کراوه‌یه‌

ئه‌ستێره‌ی لاوی نه‌رویجی، مارتن ئۆدیگارد ئاستی کێبڕکێی ناوه‌ندکارانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی به‌رزکردووه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانده‌کرێت له‌ داهاتوودا ببێته‌ خاڵی…
Total
0
Share