ئۆڵیمپیادی زستانەی 2022 کۆتاییهات و نەرویج یەکەم بوو

ئۆڵیمپیادی زستانەی ساڵی 2022 کە لە شاری بەیجین لە وڵاتی چین ئەنجامدرا، کۆتاییهات و براوەی خولەکەش تیمی ئۆڵیمپیی نەرویج بوو.

خولی زستانەی ئۆڵیمپیاد لە نێوان چوار بۆ 20ی ئەم مانگە (شوبات) ئەنجامدرا، کە وەشانی ژمارە 24ی دەکرد بە درێژایی مێژووی ئۆڵیمپی، لەڕۆژی کۆتایی خولەکەشدا ئاڵای ئۆڵیمپی پێشکەشی ئیتاڵیا کرا، کە بڕیارە وەشانی داهاتوو لە ساڵی 2026 لەو وڵاتە سازبکرێت.

خولی زستانەی ئۆڵیمپیادی بەیجین بەبێ ئامادەبوونی هاندەران ئەنجامدرا، 2911 وەرزشکار لە 91 لیژنەی وەرزشیی بۆ چنینەوەی 109 میدالیا تیایدا بەشدارییان کرد.

ئەنجامی کۆتایی بەم جۆرە بوو:

  1. نەرویج (16 ئاڵتون، 8 زیو، 13 برۆنز)
  2. ئەڵمانیا (12 ئاڵتون، 10 زیو، 5 برۆنز)
  3. چین (9 ئاڵتون، 4 زیو، 2 برۆنز)
  4. ئەمریکا (8 ئاڵتون، 10 زیو، 7 برۆنز)
  5. سوید (8 ئاڵتون، 5 زیو، 5 برۆنز)
  6. هۆڵەندا (8 ئاڵتون، 5 زیو، 4 برۆنز)
  7. نەمسا (7 ئاڵتون، 7 زیو، 4 برۆنز)
  8. سویسرا (7 ئاڵتون، 2 زیو، 5 برۆنز)
  9. ڕوسیا (6 ئاڵتون، 12 زیو، 14 برۆنز)
بابەتی پێشتر

"خامێس" هۆکاری ڕۆیشتنی لە ئێڤەرتۆن ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس بۆ دیبالا: بە مەرجێک بۆندەکەت نوێدەکەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share