“خامێس” هۆکاری ڕۆیشتنی لە ئێڤەرتۆن ئاشکراکرد

ئەستێرەی کۆڵۆمبیی یانەی ڕەیانی قەتەری، جەیمس ڕۆدریگێز دووپاتیدەکاتەوە، بەهۆی بڕیاری ڕافائێل بینیتێزی ڕاهێنەرەوە یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی بەجێهێشتووە.

ئەستێرەکەی کافیتیرۆس لە چاوپێکەتونێکدا بە میدیاکانی بەریتانیای ڕاگەیاندووە، “هیوامدەخواست ماوەیەکی زیاتر لەیانەی ئێڤەرتۆن یاریبکەم، چونکە یانەکە ناوازەیە، هاندەرانی یانەکەش ناوازەترن، بەڵام ڕاهێنەری یانەکە کە لەگەڵمدا کۆبوونەوەی کرد، تێگەیشتم کە منی ناوێت و ناشیەوێت گرنگیم پێبدات، ئەگەرنا من حەزم دەکرد لەو یانەیە بەردەوامبم”.

هەروەها دەڵێت، “بەداخەوە، ڕاهێنەر دەیویست پشتگوێم بخات، لەکاتێکدا ئامانجی من یاریکردنی زیاتر و برەودانبوو بەتواناکانم لە پریمەرلیگ”.

جەیمس ڕۆدریگێز ساڵی 2020 لەیانەی ڕیاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە ئێڤەرتۆنەوە کرد، لەگەڵ یانە زەبەلاحەکەی شاری لیڤەرپوڵ 26 یاری لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان ئەنجامدا، شەش گۆڵ و نۆ ئەسیستی تۆمارکرد، بەڵام بەهۆی بڕیاری ڕافائێل بینیتێزی ڕاهێنەری ئیسپانییەوە ناچارکرا بە هەشت ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە یانەی ڕەیانی قەتەرییەوە بکات.

بابەتی پێشتر

یاریی ئەستێرەکانی (NBA) بەبردنەوەی تیمی لیبرۆن کۆتاییهات

بابەتی دواتر

ئۆڵیمپیادی زستانەی 2022 کۆتاییهات و نەرویج یەکەم بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share