ڕیكۆردی مێژوویی.. ڕۆناڵدۆ بەڵێنی زیاتر دەدات

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە تۆماركردنی دوو گۆڵ بەرامبەر ئارسناڵ، ژمارەی گۆڵەكانی بۆ 801 گۆڵ بەرزكردەوە كە ئەوەش ڕیكۆردێكی مێژووییە بە ناوی یاریزانێكی تۆپی پێوە تۆماركرابێت.

ڕۆناڵدۆ یەكەم یاریزانە كە بتوانێت بە یاریی فەرمی هەڵبژاردە و یانەكەی، 801 گۆڵ تۆماربكات.

ڕۆناڵدۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: “من دڵخۆشم بەوەی كە یەكەم یاریزانی تۆپی پێم لە مێژوودا بتوانم زیاتر لە 800 گۆڵ تۆماربكەم”.

ڕۆناڵدۆ سوپاسی هاندەرانیشی كرد كە هەمیشە لە پشتی بوون و بەڵێنی ئەوەشی پێدان كە هێشتا ئەو ژمارەیە لە زیادبووندا بەردەوامبێت.

ڕۆناڵدۆ ئەم وەرزە شەش گۆڵی كردووە لە خولی ئینگلتەرا و لە ڕیزبەندیی گۆڵكارانی پریمەرلیگدا پێنجەمە.

بابەتی پێشتر

بایدن: گفتوگۆیەکی درێژمان لەگەڵ پوتین دەبێت و هیچ هێڵێکی سوور قبوڵناکەین

بابەتی دواتر

کۆچبەرێکی دیکەی کورد لە پۆڵەندا بەهۆی سەرماوە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ هالاند ڕێککەوتووە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەسەرۆکایەتی فلۆرنتینۆ پێرێز ڕێککەوتنیان لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی ئێرلینگ هالاند کردووە. بەپێی زانیارییەکانی “دیاریۆ سپۆرت”،…
Total
0
Share