بە گۆڵێك، مێسی كۆمەڵێك ڕیكۆردی تۆماركرد

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بە تۆماركردنی گۆڵێك بەرامبەر یانەی لیۆن لەخولی فەرەنسا، چەند ڕیكۆردێكی نوێی تۆماركرد.

لیۆنێل مێسی یاریزانی پاریس لەم وەرزەدا بەشداری 11 یاریی كردووە، 6 گۆڵی تۆماركردووە و 8 گۆڵیشی دروستكردووە.

مێسی تاكە یاریزانە زۆرترین ئەسیستی بۆ هاوڕێكانی هەبوبێت.

هەروەها بەو گۆڵە مێسی بووە تاكە یاریزان لە مێژووی تۆپی پێ كە زۆرترین گۆڵ بكات بە بێ ئەوەی لێدانی سزا هەژماربكرێت.

ئەمە جگە لەوەی هەر خۆشی بە تێپەڕاندنی 1000 یاریزان، ڕیكۆردی نوێی لە بڕینی یاریزاندا تۆماركرد.

مێسی لە بەرامبەر لیۆن بە باشترین یاریزان دیاریكرا كە ئەمە جاری هەشتەمە لەم وەرزەدا و ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەیی ترە.

بابەتی پێشتر

پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارێکی عێراق هەڵدەگیرێت

بابەتی دواتر

هاوپەیمانێتییەکەی عەبادی: با ناکۆکییەکان لەسەر کاندیدی سەرۆک وەزیران نەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share