(ڤیدیۆ) سیتی بە بردنەوەی لە ئەستۆن ڤێلا بە شێوەیەکی کاتی گەڕایەوە لوتکە

مانچستەر سیتی بە 38 خاڵەوە گەڕایەوە لوتکەی ڕیزبەندی پریمەرلیگ

ئەمشەو، چوارشەممە یانەی مانچستەر سیتی یارییەکی دواخراوی هەفتەی یەکەمی پریمەرلیگی بەرانبەر ئەستۆن ڤێلا ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

مان سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری ئەستۆن ڤێلای کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 79 و 90 لەلایەن بێرناردۆ سیلڤا و ئیلکای گۆندوگان (بە لێدانی سزا) تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی مانچستەر سیتی لەکۆی 18 یاری ئەم وەرزە (2020/2021) ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 38 و بەشێوەیەکی کاتی بۆ پلەی یەکەمی ڕیزبەندی هەڵکشا، لە بەرانبەردا یانەی ئەستۆن ڤێلا بە 26 خاڵەوە لە پلەی 11 خۆی گرتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share