ویڵشایەر بە هەفتانەیەکی کەم لە دانیمارک قایلبووە

ئەستێرەی پێشووی یانەکانی ئارسیناڵ و بۆرنمۆس، جاک ویڵشێر پەیوەندی بە یانەی ئارهوس جیمناستیکفۆرنینی دانیمارکییەوە کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی دەیلی مەیڵ، سۆڵشایەر تاوەکو کۆتایی وەرز پەیوەندی بە یانەی ئارهوس جیمناستیکفۆرنینی ناسراو بە (AGF)وە کردووە، کە بەشدارن لە خولی سوپەری دانیمارک.

مووچەی هەفتانەی یاریزانەکە لەو یانەیە تەنها پێنج هەزار یورۆیە لە هەفتەیەکدا، ئەو بڕەش چارەکی ئەو مووچەیە نییە کە لە یانە زەبەلاحەکانی ئینگلتەرا بەدەستیهێناوە.

سەیر لەوەدایە، مووچەی یاریزانە ئینگلیزییەکە تەنانەت لەڕیزەکانی (AGF) بەرزترین نییە، بەڵکو هەر لەو یانەیە یاریزانێک بەناوی فریدریک تینەیجەر مووچەکەی گەیشتووەتە شەش هەزار و 700 هەزار یورۆ و خاوەن بەرزترین مووچەیە لە یانەکە.

سۆڵشایەر لەو بارەیەوە ڕیاگەیاندووە، “سوپاس بۆ ئەو چانسەی کە پێمدرا لەلایەن یانە نوێیەکەمەوە، لەلایەن ئەوانەی یارمەتییاندام بۆ گەڕانەوە، لەئێستاوە هەوڵدەدەم لە سفرەوە دەستپێبکەمەوە، بارودۆخەکە بەو جۆرەیە”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵ لەپێناو کوردستان و دۆزە ڕەواکانیدا بێ پاراستنی زمانی ‏دایک، بێئەنجام دەبێت

بابەتی دواتر

سعودیە لە تۆپی پێشدا بەرەو کرانەوە ڕۆیشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمی.. زێدان و ڕیاڵ مەدرید جیابوونەوە

ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، زینەدین زێدان بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەڵوەشاندەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە لەلایەن یانە ئیسپانییەکەوە بڵاوکراوەتەوە،…
Total
0
Share