فەرمی.. زێدان و ڕیاڵ مەدرید جیابوونەوە

ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، زینەدین زێدان بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەڵوەشاندەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە لەلایەن یانە ئیسپانییەکەوە بڵاوکراوەتەوە، لە کۆتا کۆبوونەوەی نێوان زێدان و ستافی کارگێڕیی یانەی شاهانە، ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە بڕیاریداوە کۆتایی بە پەیوەندی نێوانیان بهێنێت، لە بەرامبەردا سەرۆکی یانە دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەندکردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا نوسراوە، “کاتی ئەوە هاتووە ڕێزی بڕیاری ڕاهێنەرەکەمان بگرین و پێزانیمان هەبێت بۆ پڕۆفیشناڵبوون و لەخۆبووردەیی لە تێپەڕاندنی کارەکانی لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو، هەروەها بۆ کەسایەتییە بەهێزەکەی، زێدان یەکێکە لە مەزنترین ئەفسانەکانی یانەکەمان، تەنانەت ئەفسانەبوونی لەو ئاستەش تێپەڕیکرد کە وەک یاریزان و ڕاهێنەرێک لە یانەکەمان چاوەڕواندەکرا”.

هەروەها نوسراوە، ” ئەو دەزانێت هەمیشە لە دڵی ڕیاڵ مەدریددایە، ڕیاڵ ماڵی خۆیەتی و هەمیشە وەک ماڵی ڕاستەقینەی دەمێنێتەوە”.

زێدان لە سەردەمی یەکەمی وەک ڕاهێنەر لە “لۆس بلانکۆس” توانی سێ ناسناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت و چەندین ناسناوی دیکە بچنێتەوە، لە ساڵی 2019 جارێکی دیکە گەڕایەوە و ناسناوی لالیگای بەدەستهێنا، بەڵام لەم وەرزەدا لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان شکستیهێنا، سەرەڕای ئەوەی دەیتوانی وەرزێکی دیکە بەردەوامبێت، بەڵام پێشوەخت بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی ئیدارەی یانەکەی کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(NBA) – فینێکس له یوتای برده‌وه و کریس پۆل 27 خاڵی تۆمارکرد

له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی خولی یانه پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مریکا، یانه‌ی فینێکس سه‌نز ڕووبه‌ڕووی یوتا جاز بووه‌وه‌، یارییه‌که‌ش به بردنه‌وه‌ی فینێکس کۆتاییهات.…
Total
0
Share