سعودیە لە تۆپی پێشدا بەرەو کرانەوە ڕۆیشت

هەڵبژاردەی تۆپی پێی کچانی سعودیە، لە یەکەمین ڕووبەڕووبوونەوەی نێودەوڵەتی فەرمییدا بردنەوەی بەرامبەر سیشێڵ تۆمارکرد، سەرنجڕاكێش ئەوەیە، زۆربەی خانمە یاریزانەكانی سعودیە باڵاپۆش نەبوون.

کچانی سعودیە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە هەڵبژاردەی سیشێڵ-یان بردەوە، بڕیاریشە لەژێر سەرپەرشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) دووەم یاریی نێودەوڵەتی بەرامبەر دوورگەکانی ماڵدیڤ ئەنجامبدەن، کە ئەوەش یەکەمین جارە لە مێژووی سعودییە و تۆپی پێدا، کچانی وڵاتەکە وەک تیمێک یارییەکی نێودەولەتی ئەنجامبدەن.

سەرچاوە بیانییەکان گرنگییەکی زۆریان بە ڕووداوەکە داوە، پێلێی ئەفسانەی بەرازیل یەکێکە لەو کەسایەتییانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەرەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی کچان و گەلی سعودیە کردووە، هەروەها پێگەی فەرمی فیفا، نووسیویەتی، “وێنەیەک بۆ مێژوو.. کچانی سعودیە یەکەمین یارییان لە بواری تۆپی پێ ئەنجامدا”.

گرنگیی بابەتەکە لەوەدابوو، کچانی سعودییە بەشێوەیەکی مۆدێرن لەژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەری ئەڵمانی، مۆنیکا ستاب دەرکەوتن و زۆرینەی یاریزانەکانیش باڵاپۆش نەبوون، ئەم کرانەوەیەش لەسەردەمی شازادە محەمەد بن سەلمان بۆ یەکەم جارە ڕوودەدات.

بابەتی پێشتر

ویڵشایەر بە هەفتانەیەکی کەم لە دانیمارک قایلبووە

بابەتی دواتر

یاریی ئەستێرەکانی (NBA) بەبردنەوەی تیمی لیبرۆن کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێرێز (15)ی خستووەتە مێشکی-یەوە

فلۆرنتینۆ پێرێز و کارلۆ ئەنچیلۆتی لە ڕیاڵ مەدرید، یاریزانانی یانەکەیان هانداوە ناسناوی ژمارە 15ی خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستبهێنن.…
Total
0
Share