خانمه هونه‌رمه‌ندى كورد كانى سبه‌ینێ به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانیى زمانى دایك-ه‌وه گۆرانییه‌ك به‌ناوى “زمانی دایک” بڵاوده‌كاته‌وه.
كانى له په‌یامێكى ڤیدیۆیی كورتدا كه له هه‌ژمارى تایبه‌تیى خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت، بڵاوكردنه‌وه‌ى گۆرانییه‌كه‌ى ھاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک و هه‌ر به‌و ناوهشهوهیه.
كانى له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، “مرۆڤی سەر زەوی كاتێك كە شادن كە غەمبارن، كە هۆشیارن كە مه‌ستن هەموو به زمانى خۆیان ده‌دوێن، ئه‌دى بۆچى زمانى من ده‌به‌ستن”.
ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده ئاشكرایكردووە، ده‌یانه‌وێت به‌م به‌رهه‌مه زمانى دایك پیرۆزبكه‌ن و گۆرانییهكهشى پێشكه‌ش به‌و مرۆڤانه ده‌كات كه وه‌كو خۆی ده‌ڵێت، “ناتوانن به ئازادى له‌نێو خاكى خۆیان به‌زمانى دایك بدوێن”.