(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بەهێزەوە گەڕایەوە و سێ خاڵی لە ڤالێنسیا داماڵی

یانەی بەرشلۆنە بەئاستێکی بەرزەوە گەڕایەوە نێو کێبڕکێکانی خولی ئیسپانیا و بردنەوەی بەرامبەر بە ڤالێنسیا تۆمارکرد.

ئەمشەو یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 25ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای مێستایا بووە میوانی ڤالێنسیا، یارییەکەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندیی کەتەلۆنییەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بارسا لە خولەکەکانی 23، 32، 38، 63 لەلایەن پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ (دوو گۆڵ)، فرینکی دی یۆنگ، پێدری-یەوە تۆمارکران، یانەی ڤالێنسیای خانەخوێ توانی گۆڵێک لە خولەکی 52 لەلایەن کارلۆس سۆلێرەوە تۆماربکات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی بەرشلۆنە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 42 و پلەی چوارەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگای گرتەوە، ڤالێنسیاش بە 30 خاڵەوە هاوشێوەی هەفتەکانی پێشوو لە پلەی 12دا بەردەوامبوو.

بابەتی پێشتر

كانى سبه‌ینێ گۆرانییه‌ك به‌ناوى زمانى دایك بڵاوده‌كاته‌وه‌

بابەتی دواتر

په‌رله‌مانى عێراق لیژنه‌یه‌ك له‌باره‌ى نرخى دۆلاره‌وه‌ دروستده‌كات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا به‌ 12 یاری 40 گۆڵ نمایشکرا

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را…
Total
0
Share