منداڵێکی 9 مانگ لە سلێمانی، بە لێکەوتەی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمالی منداڵان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، مندالێکی 9 مانگ بە لێکەوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دستداوە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمالی منداڵان، ئاشکرایکرد، ئەو منداڵە پێشتر هەستیاری سنگی هەبووە و 16 ڕۆژ لە نەخۆشخانە ماوەتەوە، بۆیە ئەگەری هەیە کە ڤایرۆسەکەی تێپەڕاندبێت و دواتر بە لێکەوتەی ڤایرۆسەکە گیانی لە دەستداوە”.

بە وتەی دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا منداڵەکە لە ٪70  بۆ ٪80  ی سنگی بە لێکەوتەی ڤایرۆسەکە کاریگەر بووە و پاشان گیانی لە دەستداوە.

بە وتەی بەرپرسانی نەخۆشخانەی دکتۆر جەمالی منداڵان لە سلێمانی کەیسی هاوشێوەیان هەبووە و پێشتریش منداڵی دیکە بە لێکەوتەی ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە، بەڵام هەموو منداڵەکان هۆکارێکی دیکەیان هەبووە کە بووەتە پاڵپشتی ڤایرۆسەکە و کاریگەری دروستکردنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەتی هەرێم پلەی بەشێكی دیكەی كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆی بەرزكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پلەی بەشێك لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بەرزكراوەتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
زیاتر ببینە

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی: کۆبوونەوەکەم لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سوودبەخش و بەرهەمداربوو

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هـ.ـەسـ.ـەدە لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تۆڕی…
Total
0
Share