ئەنجومەنی وەزیران زیاتر لە مانگێكە بڕیاری هەرزانكردنی نرخی كارەبای راگرتووە

ماوەی 34 رۆژە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری وەزارەتی کارەبای بۆ هەرزانکردنی نرخی کارەبا راگرتووە، وەك ئەوەی پەرلەمانتارێكی پێشوو دەیڵێت.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لە 24ی ئەیلولی رابردوو وەزارەتی کارەبا بڕیاریداوە نرخی کیلۆواتێک كارەبا لە پرۆژەكانی نیشتەجێبوون بکرێتە 100 دینار، بەڵام لە ئەنجومەنی وەزیران ئەم فەرمانە راگیراوە.

وتیشی، “هەرچەندە (100 دینار)یش زۆرە. مەرج نیە ئەوەی لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون بێت دۆخی دارایی باش بێت، وەک وەزارەت دەڵێ: (های کۆست)”.

ئەمەش دوای ئەوەی نرخی کارەبا لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون “زۆر گرانکرا” یەک کیلۆوات لە سلێمانی (156 دینار) لە هەولێر (175 دینار)، ئەم گرانکردنە، بارگرانیەکی گەورەی لەسەر هاوڵاتیان دروستکردوە، عەلی حەمەساڵح وادەڵێت.

لە پەیامەكەیدا كە ئاراستەی سەرۆكی حكومەتی كردووە دەربارەی ژیانی دانیشتووانی ئەو پرۆژانە روونیكردەوە، زۆرێک لەوانە مووچەخۆرن و پێشەکی شوقەیەکیان داوە، بەنیازبوون بە مووچەکەیان قیستی مانگانە بدەن، خزمەتگوزاری و کرێی کارەبا بەم نرخە و ئەمەش دۆخی مووچە بێت بارگرانییەکی گەورە دەکەوێتە سەریان.

لە 4ی ئەم مانگە ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ فەرمانی وەزاریی كەمكردنەوەی نرخی كارەبای پریپەیدی سیتییەكان دەرچوو كە بەپێی فەرمانەكە نرخی هەر كیلۆواتێك لە 156 دینارەوە دەبێتە 100 دینار.

وتیشی، “بڕیارەكە دوای ئەو گەڵاڵەكردن و پێشنیارە بوو كە لە كۆبوونەوەی 21ی ئەیلولی رابردووی ئەنجومەنی وەزارەت تاوتوێكرا، دوای دەرچوونیشی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.

لە بەرامبەر پێدانی كارەبای 24 كاتژمێری، حكومەتی هەرێم نرخی كارەبای نیشتمانی لە بەشێك لە سیتییەكان لە 18 دینارەوە بۆ 156 دینار بۆ هەر كیلۆواتێك زیادكرد، بەڵام بڕیارەكە ناڕەزایی دانیشتووانی سیتییەكانی لێكەوتەوە.

بابەتی پێشتر

جارێکی دیکە مامۆستایان و مووچەخۆران خۆپیشاندان دەکەن

بابەتی دواتر

مووچە لەنێوان هەرێم و بەغداد لە بەردەم كێشەی ژمارەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا لەبارەی كوشتنی خێزانە كوردەكە: چاوەڕوانین توركیا لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم ڕووداوە ناشرینە بكات

دەربارەی ڕووداوی كوشتنی حەوت ئەندامی خێزانێكی كورد، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، چاوەڕوان دەکەین تورکیا دڵنیایی بدات لێکۆڵینەوەیەکی…
Total
0
Share