ئەگوێرۆ بەشداری مۆندیالی 2022ی قەتەر دەکات

ئەستێرەی پێشووی ئەرجەنتین و یانەی مانچستەر سیتی، سێرجیۆ ئەگوێرۆ وەک کادریكی هونەری بەشداری مۆندیالی 2022ی قەتەر دەکات.

“کون ئەگوێرۆ”ی ئەرجەنتینی بە ڕادیۆ (10)ی ئەرجەنتینی ڕاگەیاندووە، “بەشداریی مۆندیالی 2022ی قەتەر دەکەم، لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدەین و لەو بارەیەوە بڕیاردەدەین”.

ئەگوێرۆ دەڵێت، “دەمەوێت بەشداریی مۆندیال بکەم، بیرۆکەی من ئەوەیە وەک یەکێک لە ئەندامانی ستافی ڕاهێنان بەشداریبکەم، لەگەڵ لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەر و کلاودیۆ تاپیای سەرۆکی فیدراسیۆنی ئەرجەنتین قسەمکردووە”.

لەم وەرزەدا و بەهۆی ناڕێکی لە لێدانەکانی دڵیدا، ئەگوێرۆ بەدرێسی یانەی بەرشلۆنەوە وازهێنانی یەکجارەکی ڕاگەیاند، بەتایبەت دوای ئەوەی پزیشکەکان هۆشدارییان پێدا لە بوونی کێشەیەک لە دڵیدا، كە ڕەنگە بەهۆی یاریکردنەوە دووچاری کێشەی تەندروستیی قورستر، یاخود مردنی بکات.

بابەتی پێشتر

مانچستەر یونایتد دەرگای بۆ کریستیانۆ واڵاکردووە

بابەتی دواتر

مباپێ بۆ خلێفی: بە چوار مەرج بۆندەکەم نوێدەکەمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“خلیجی 25” بۆ ساڵی 2023 دواخرا

ئەنجومەنی باڵای یەکێتیی جامی کەنداوی عەرەبی، کۆنفرانسێکی تایبەتی ئەنجامدا و بڕیاردرا جامی کەنداوی 25 بۆ ساڵی 2023 دوابخرێت.…
Total
0
Share