(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ جیاوازییەکەی لەگەڵ سیتی کردەوە بە سێ خاڵ

یانەی لیڤەرپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی برایتۆن، یارییەکە بە بردنەوەی لیڤەرپوڵ کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 29ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوڵ لە “فاڵمەر ستادیەم” بووە میوانی یانەی برایتۆن، یارییەکەش بە بردنەوەی لیڤەرپوڵ بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕێدز” لە خولەکەکانی 19، 61 لەلایەن لویس دیاز و محەمەد سەڵاحەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگدا جێگیربوو، کە تەنها سێ خاڵ لە مانچستەر سیتی یەکەمی ڕیزبەندییەوە دوورە، لەبەرامبەردا برایتۆن بە 33 خاڵەوە لە پلەی 13دا مایەوە.

بابەتی پێشتر

كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كڕیزیی شیعه‌كان ده‌ستیپێكرد

بابەتی دواتر

ڕوسیا – ئۆكرانیا.. ‏ <br> لە ترسی جەنگی ئەتۆمی و ئەلیكترۆنییەوە بەرەو شەڕی "خۆبەخش و بەكرێگیراو"‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share