ئالابا.. ئەو بۆندەی پێنج کەلێنی پێکهاتەی زێدان پڕدەکاتەوە

ئەگەر ئالابا پەیوەندی بە ڕیاڵەوە بکات، لە سێ پێگەی جیاوازدا یاریی پێدەکرێت

بەرگریکاری نەمسایی یانەی بایرن میونشن، داڤید ئالابا ئەگەر پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات لەڕووی هونەرییەوە سێ کێشەی گەورەی پێکهاتەکانی زینەدین زێدانیش چارەسەر دەکات.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کە گواستنەوەی ئالابا بۆ ڕیزەکانی مێرەنگی دەبێتە بۆندێکی ستراتیجی نمرە یەک، چونکە یاریزانە ڕەش ئەسمەرەکە دەتوانێت لە سێ پێگەی جیاوازدا یاریبکات.

بەپێی سەرچاوەکە، بەرگریکارەکەی بایرن جۆکەری ڕاستەقینەیە بۆ ڕاهێنەران و خەسڵەتەکانی هەمەجۆرن و دەتوانێت لە پێگەکانی سەنتەری بەرگری، باڵی چەپی بەرگری، ناوەندی بەرگری یاریبکات، ئەوەش سێ کێشەی گەورەی یانەکە چارەسەر دەکات.

لە ئەگەری ماڵئاواییکردنی سێرجیۆ ڕامۆس، ئالابا دەبێتە باشترین جێگرەوە، هەروەها دابەزینی ئاستی مارسێلۆ و لاوازی فێرلاند مێندی لەڕووی هێرشبەرییەوە دیسانەوە بە ئالابا چارەسەردەبێت، لەهەموو ئەوانەش گرنگتر، کاسیمێرۆ تاکە یاریزانی بەرگریکاری یانە مەدریدیەکەیە، چەندین ساڵە یاریزانان لە پێگەکەی تاقیدەکرێنەوە و ناتوانن هاوشانی بکەن، بەڵام بەرگریکارەکەی بایرن دەتوانێت ئەو کەلێنەش پڕبکاتەوە لە ئەگەری پێکان یاخود دوورکەوتنەوەی بەباشترین شێوە جێگەی بگرێتەوە، بەشێوەیەکی گشتی یاریزانی ناوبراو دەکرێت پێگەی پێنج یاریزانی پێکهاتوو لە کاسیمێرۆ، ڕامۆس، مارسێلۆ، مێندی، ڤاران پڕبکاتەوە.

ئالابا لەڕووی تاکتیکیەوە بۆ هەموو پلانەکانی زێدان دەنگونجێت

ئالابای تەمەن 28 ساڵ بۆندەکەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێنەکردووەتەوە و لە هاوینی 2021 بە فەرمی کۆتاییدێت، سەرچاوەکان جەختیانکردووەتەوە کە ناوبراو پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات و دەبێتە یەکێک لە گرانبەهاترین بەرگریکارانی جیهان.

بابەتی پێشتر

توخێل لە بەرگریکارانی چێڵسی ڕازی نییە و داوای دوو ناوی گەورە دەکات

بابەتی دواتر

بەڕێوبەری نوێی ئاسایشی سلێمانی: دەرگامان لەبەردەم زانیاری و ڕەخنەدا كراوە دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلانی لاپۆرتا ئاشکرابوو

لاپۆرتاى سەرۆکی یانەى بەرشلۆنە دەیەوێت بۆندی یاریزانە لاوەکان بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ بکاتەوە تا وەک ڕابردوو نەکەوێتە هەڵەوە.…
Total
0
Share