مانچستەر یونایتد دەرگای بۆ کریستیانۆ واڵاکردووە

ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد بڕیاریداوە ڕێگری لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی نەکات، ئەگەر بێتو یاریزانەکە بیر لە یاریکردن بۆ یانەیەکی دیکە بکاتەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لە گواستنەوەکانی هاوینی 2022دا یانەی مانچستەر یونایتد دەرگای بۆ کریستیانۆ واڵاکردووە، پێیانوایە ئەگەر نەیەوێت وەرزێکی دیکە لەگەڵیاندا بەردەوام بێت، باشترە ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، هەندێک لە کارگێڕییەکانی ڕێد دێڤڵز پێیانوایە، گواستنەوەی کریستیانۆ بەو مووچە بەرزەوە هەڵەیەکی تەکنیکی و وەرزشی بووە، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەڕێوەبەرانی یونایتد بیریان لەوەکردووەتەوە پەیوەندی بە مانچستەر سیتی ڕکابەریانەوە نەکات و ئەو یانەیە لەڕووی بازرگانییەوە سوودمەند نەبێت.

مانچستەر یونایتد لەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلتەرا پلەی چوارەمی گرتووە، بەڵام جێگیرنییە و لەلایەن یانەکانی وێستهام و ئارسیناڵەوە کێبڕکێ دەکرێت، ئەگەر بۆ وەرزی داهاتوو پێگەیەک لە خولی یانە پاڵەوانەکان مسۆگەرنەکەن، کریستیانۆ بەدوای یانەیەکی بەشدار لە خولەکەدا دەگەڕێت و دەڕوات.

بابەتی پێشتر

پادشا دوای یاریکردن لەگەڵ کوڕەکەی وازدەهێنێت

بابەتی دواتر

ئەگوێرۆ بەشداری مۆندیالی 2022ی قەتەر دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیوکاسڵ (80) ملیۆنی پێشکەشی بارسا کرد

یانەی نیوکاسڵ خواستی لەسەر ڕافینیای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنەیە، بۆ ئەو مەبەستەش ئۆفەرێکی خەیاڵییان پێشکەشکردووە. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share