مباپێ بۆ خلێفی: بە چوار مەرج بۆندەکەم نوێدەکەمەوە

داهاتووی کیلیان مباپێ لە یانەی پاریس سان جێرمان ناڕوونە، لە دوایین جوڵەدا یاریزانەکە لە ڕێگەی لێپرسراوی کارەکانیەوە ئامادەیی دەربڕیوە بە مەرج بۆندەکەی نوێبکاتەوە.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی پاریس سان جێرمانەوە ئاشکرایکردووە، مباپێ سەبارەت بە نوێکردنەوەی بۆندەکەی، لەڕێگەی لێپرسراوی کارەکانیەوە هیوایەکی بە ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمان داوە.

بەپێی سەرچاوەکە، مباپێ چوار مەرجی خستووەتەسەر مێزی گفتوگۆکردن، لە ئەگەری جێبەجێکردنیدا ئامادەیە بۆندەکەی نوێبکاتەوە.

مەرجەکانی بریتین لە:

یەکەم: بەرزکردنەوەی مووچەی هەفتانەی بۆ ملیۆنێک پاوەند.

دووەم: بکرێتە یەکەم ئاڕاستەکەری لێدانە سزاکان.

سێیەم: گواستنەوەی یاریزانی کاریگەر بۆ هێڵەكانی بەرگری و ناوەند، ئەوەش لەپێناو چینینەوەی ناسناوی چامپیۆنزلیگ.

چوارەم: بەدەستهێنانی هەمان ئەو پێگە و پاداشتانەی بۆ یاریزانە لاتینییەکانی وەک نێیمار و مارکینیۆز و مێسی تەرخانکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بنزیمە کۆتایی بە خەونەکانی پاریس هێنا و ڕیاڵی گەیاندە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی…
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەکی ئەرجەنتینی کەشی دوای یارییەکەی سعوودیەی ئاشکراکرد

ڕۆژنامەیەکی باوەڕپێکراوی ئەرجەنتین کەشی ژووری جلگۆڕینەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی ئاشکراکردووە، دوای ئەوەی بەرامبەر بە سعوودیە دۆڕاندنیان تۆمارکردووە. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share