لیۆ مێسی ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه، له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌کی دیکه دانوستاندنی نه‌کردووه و له چاوه‌ڕوانی ئیداره‌ی نوێی یانه‌که‌یدایه.
تۆڕی “ئی ئێس پی ئێن”ی ئه‌مریکی ئاشکرایکردووه، له ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌نگۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی دانوستاندنه‌کانی نێوان مێسی و یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی سه‌ریانهه‌ڵدایه‌وه، ته‌نانه‌ت چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێکراو ناوی یانه‌ی پاریس سانت جێرمانی فه‌ره‌نسییان خسته ناو هاوکیشه‌که‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه خۆرخی مێسی باوکی ئه‌فسانه‌که ڕایگه‌یاندووه، ” جیتر درۆ بڵاومه‌که‌نه‌وه، هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له گفتوگۆی نێوان ئێمه و پاریس و هه‌ر یانه‌یه‌کی دیکه ده‌که‌ن، دوورن له ڕاستییه‌وه”.
تۆڕی “ESPN” جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه، که خودی مێسی و باوکی و به‌ڕێوبه‌ری کاروباره کارگێرییه‌کانی له چاوه‌ڕوانی یه‌کێک له ڤیکتۆر فۆنت، جۆردی فاری، تۆنی فریسکا، ئاگوستی بینیدیتۆ، لویز فێرناندێز، یاخود خوان لاپۆرتای سه‌رۆکی پێشوو ده‌که‌ن تاوه‌کو له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا پۆستی سه‌رۆکی به‌رشلۆنه به‌ده‌ستبهێنن، له‌م حاڵه‌ته‌دا مێسی ده‌ست به دانوستاندن ده‌کات و داهاتووی له بارسا یه‌کلاییده‌کاته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی ڕادیۆ که‌ته‌لۆنیا، مێسی بڕی 33 ملیۆن یورۆی دیکه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی کاتیی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه له پای پابه‌ندبوونی به یانه‌که‌وه پێبه‌خشراوه، به‌م بڕه پاره‌یه ده‌وترێت “بڕی پابه‌ندبوون و وه‌فا”، هه‌ر یاریزانێک وه‌فاداری به‌رانبه‌ر بارسا بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ نیشانبدات، بڕی 66 ملیۆنی به دوو گوژمه پیشکه‌شده‌کرێت.
پێشتر، چاڤی و ئینێستا ئه‌م بره‌یان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام کارلیس پویۆڵی ناسراو به “دڵی شێر” پاداشته‌که‌ی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه.