لیڤاندۆڤیسکی لەبارەی پێشنیازەکەی مێسی-یەوە هەڵوێستی خۆی ئاشکراکرد

ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی بەلایەوە گرنگ نییە خەڵاتی باڵۆندۆری بۆ ساڵی 2020 پێببەخشرێت.

لیڤاندۆڤیسکی یەکێکبوو لە پاڵێوراوان بۆ خەڵاتی باڵۆندۆری 2021، بەڵام لە کۆتاییدا بەدەنگی ڕۆژنامەنووسان لیۆ مێسی خەڵاتەکەی چنییەوە، لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێکیشدا یاریزانە ئەرجەنتینیەکە داوایکرد خەڵاتی ساڵی 2020 بۆ لیڤاندۆڤیسکی تەرخانبکرێت (لەو ساڵەدا بەهۆی کۆرۆناوە خەڵاتەکە نەدرا).

لە وەڵامی پرسیارێکی کەناڵی (سپۆرت ئەوەی) پۆڵەندی، لیڤا دەڵێت، “من پەرۆش نیم بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باڵۆندۆری ساڵی 2020، وتەکانی مێسی بەلامەوە ڕاستگۆیی تێدابوو، کەسێکی زۆر بە ڕەوشتە و یاریزانێکی مەزنە، وتەکانی جێی بایەخن”.

هەروەها دەڵێت، “ناتوانم ئەوە بشارمەوە کە پێمناخۆشبوو خەڵاتەکەم پێنەدرا، بەپێچەوانەوە زۆر خەمباربووم، بەڵام هێندە نزیکبووم لە مێسی-یەوە شتێکی گەورەیە، ڕێزی شێوازی کارکردنی دەگرم، ڕاستییەکەش ئەوەیە ڕکابەریکردنم لەگەڵ ئەو یاریزانە دەیسەلمێنێت لە ئاستێکی باڵادام”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی دانوستاندن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کاربه‌ڕێکه‌ر ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، لیۆ مێسی ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ستافی کارگێڕی کاربه‌ڕێکه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ده‌رباره‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ دانوستاندن بکات.…
Total
0
Share