سێ یاریزانەی گەورە خولی ئیتاڵیا بەجێدەهێڵن

ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا بەرەو کۆتایی دەچێت و (90) ڕۆژی دیکە دەرگای گواستنەوەی یاریزانان بە ڕووی یانەکاندا دەکرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “فووتبۆڵ ئیتاڵیا”، لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 یانەکانی خولی ئیتاڵیا باشتر لە وەرزەکانی ڕابردوو دەتوانن پێکهاتەکانیان توندوتۆڵ بکەنەوە، لە هەمان کاتیشدا چەند یاریزانێکی بەتوانا ماڵئاوایی دەکەن.

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ

سەرچاوەکانی هەواڵ پێیانوایە، چیرۆکی زڵاتان و میلان بەهۆی پێکانە یەک لەدوا یەکەکانەوە کۆتاییهاتووە، ناوبراو تەمەنی گەیشتووەتە (41) ساڵ و پێناچێت میلان گرێبەستی بۆ نوێ بکاتەوە.

ئەدریان ڕابیۆ

لەلایەن یانەی مانچستەر یونایتدەوە داواکراوە و گرێبەستێکی بەهێزی پێشکەشکراوە.

یاریزانە (28) ساڵەکە پێیوایە لەگەڵ یوڤانتۆس ئەرکی تەواوبووە بە تایبەت لەدوای سزادانیان لە وەرزی داهاتوو مەحاڵە بەشداری چامپیۆنزلیگ بکەن، بۆیە یاریکردن لە یونایتد بە ئاڵنگارییەکی نوێ لەقەڵەم دەدات.

میلان سکرینیار

بەرگریکارە سلۆڤاکی-یەکە لەلایەن یانەی پاریس سان جێرمانەوە داواکراوە، چەندین یانەی دیکەش چاودێرییان خستووەتە سەر تواناکانی، بەردەوامبوونی لە ئینتەر میلان ئەگەرێکی مەحاڵە.

بابەتی پێشتر

ساڤیچ جەنگێکی گەورە هەڵدەگیرسێنێت

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. بوکێک لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا تەقە دەکات هەڵدێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share