وادەی نوێکردنەوەی بۆندی مێسی و بەرشلۆنە ئاشکراکرا

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەکە بەڕێککەوتن گەیشتووە، بڕیارە لە دوای کۆپا ئەمریکا بۆندەکەی نوێبکرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، خوان لاپۆرتا و هاوکارانی ڕاستەوخۆ لەدوای کۆتاییهاتنی پاڵەوانیەتی کۆپا ئەمریکا ڕاستەوخۆ بۆندی لیۆ مێسی نوێدەکەنەوە، ئەوەش تەواوی ئەو هەواڵانە دەڕەوێنێتەوە کە ئاماژە بە ئەگەرەکانی پەیوەندیکردنی مێسی بە یانەیەکی دیکەوە دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی کەمی کاتەوە ستافی کارگێڕی یانەی بەرشلۆنە نەیانتوانیوە لە ئیسپانیا کۆتایی بە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لیۆ بهێنن، چونکە یاریزانەکە لەڕێگەبووە بۆ ئەرجەنتین و بەشداریکردن لە کۆپا ئەمریکا، بەڵام بەشێوەیەكی بەردەوام پەیوەندییان لەگەڵ خودی خۆی و لێپرسراوی کارەکانی هەبووە (باوکی)، تاوەکو بە ڕێگەچارەیەک گەیشتوون بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان.

بەپێی گرێبەستە نوێیەکە، لیۆ بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لە یانەی بەرشلۆنە بەردەوام دەبێت، سەرەتا وەک یاریزان تاوەکو ئەوکاتەی خۆی وازهێنان ڕادەگەیەنێت، پاشان وەک نێردەی یانەکە لە وڵاتی ئەرجەنتین، یاخود ئەندامێکی کارگێڕی لە بەرشلۆنە.

بابەتی پێشتر

میدیا جیهانییەکان سیمۆن کایەر بە پاڵەوان لەقەڵەمدەدەن

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید لە یەک حاڵەتدا بۆند لەگەڵ کوندی واژوودەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share