(ڤیدیۆ) بایرن نیو دەرزەن گۆڵی لە ماینز کرد

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن بەرامبەر ماینز بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (12)ی خولی ئەڵمانیا “بوندس لیگ”، یانەی بایرن میونشن لە “ئالیانز ئارینا” میوانداریی یانەی ماینزی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی جولیان ناگیلسمان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “باڤاری” لە خولەکەکانی پێنج، 28، 43، 58، 79، 86 لەلایەن سێرج گنابری، جەمال موسیالا، سادیۆ مانێ، لیۆن گۆرێتسکا، ماتیس تێل، ئێریک چوپۆ مۆتینگەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانە زەبەلاحەکەی باڤاریا بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی چووە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی بوندس لیگا، یانەی ماینز بە 18 خاڵەوە چووە پلەی هەشتەم.

بابەتی پێشتر

كوڕەكەی جەمیل هەورامی دەستگیركرا

بابەتی دواتر

هەڵاوسان لە ئیتاڵیا بەرزترینی 40 ساڵی رابردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share