ئەمریکا: ڕژێمی بەشار ئەسەد بەرپرسیارە لە قەیرانی نان لە سوریا

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق، ئاشکرایکرد کە قەیرانی نان لە سوریا بەرپرسیاریەتییەکەی لە ئەستۆی ڕژێمی بەشار ئەسەدە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە، “گەلی سوریا لە ڕیزی چاوەڕوانیدا دەوەستن بۆ دەستکەوتنی نان، بەهۆی ئەوەی بەشار ئەسەد ئەو هاوکارییە خۆراکی و داراییانەی کە ملیۆنان دۆلاربوون رایگرتووە، وەک چەکێک دژی گەلەکەی خۆی”.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەختی لەوەشکردووەتەوە کە ڕژێمی ئەسەد بەم کارەی “سوریا وێران دەکات”.

قەیرانی نەبوونی نان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی بەشار ئەسەد لە سوریا لە دوو مانگی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە، ئەمەش وەک شەڕێک لە دژی گەلی سوریا بەکار دەهێنرێت.

لە مانگی ڕابردوودا ڕژێمی بەشار ئەسەد، نرخی نانی بە ڕێژەی %100 بەرزکردەوە و نرخەکەی گەیاندە 100 لیرەی سوری، لەکاتێکدا ‘ یەک دۆلار بەرامبەرە بە 2660 لیرەی سوری’.

لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی نەمانی نان لە نانەواخانەکاندا، نان لە بازاڕی ڕەشدا بە سێ بەرابەری نرخی دیاریکراوی خۆی دەفرۆشرێت.

بابەتی پێشتر

نه‌ پاریس و نه‌ سیتی.. مێسی چاوه‌ڕێی سه‌رۆکی نوێ و 33 ملیۆنه‌که‌یه‌

بابەتی دواتر

هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا بەڕێژەیەکی زۆر زیادیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت 95 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕی وزەی جیهاندا، ئەمڕۆ سێشەممە بۆ سەروو 95 دۆلار بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆی مەترسییەکانی…
Total
0
Share