پەرلەمانتارێك بۆ حكومەت: بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان بەهای دۆلار كەمبكەرەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا لە حكومەت دەكات بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنەكە بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناردا كەمبكاتەوە.

هومام تەمیمی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، لەبارەی بەهای دۆلار و دەسەڵاتی حكومەت لە گۆڕانكاریكردن تیایدا ئەمڕۆ هەینی لێدوانی بۆ میدیای عێراقی داوە و دەڵێت، “دیاریكردنی بەهای دینار لەبەرامبەر دۆلاردا تەنها لە دەسەڵاتی حكومەتدایە”.

تەمیمی داوا لە حكومەت دەكات بەهای دۆلار كەمبكاتەوە، چونكە وەك خۆی دەڵێت، “ئێستا نرخی نەوت بەرزبووەتەوە” و بەرزكردنەوەی بەها دۆلار زیانی لە هاوڵاتییانی كەمدەرامەت داوە.

دوێنێ پێنجشەممە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا چەند پێشنیازێكی لەبارەی بەهای دۆلارەوە خستەڕوو.

سەدر داوایكرد هەریەك لە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و مستەفا غالب پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بانگێشتی ئەنجومەنی نوێنەران نوێنەران بكرێن. لەگەڵ ڕاگرتنی “بە قاچاخبردنی دۆلار و ڕێكخستنەوەی بازاڕی دراو”.

دوای پەیامەكەی سەدر، دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران داوایكرد دەستبەجێ عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و مستەفا غالب پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بچنە ئەنجومەنی نوێنەران.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە خاڵێكی تری پێشنیازەكانیدا دەڵێت، “بە توندی مامەڵە لەگەڵ هەندێك بانكدا بكرێت كە سەر بە هەندێك پارتی حوكمڕانن”.

بابەتی پێشتر

ڕووداوێكی هاوشێوەی ڕەیان بەسەر منداڵێكی ئەفغانیدا دووبارە بووەوە

بابەتی دواتر

پیاوێكی بیانی دایك و باوكی ڕەیان فریودەدات و چیرۆكەكە دەقۆزێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share