ڕووداوێكی هاوشێوەی ڕەیان بەسەر منداڵێكی ئەفغانیدا دووبارە بووەوە

دوای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر كەوتنە ناو بیرێكەوە لە ئەفغانستان، منداڵێك بە مردوویی هێنرایە دەرەوە.

ئەو دۆخە كە لە ویلایەتی زابل بەسەر منداڵێك بەناوی (حەیدەر) ڕوویداوە، هاوشێوەی ڕووداوەكەی سەرەتای ئەم مانگەی مەغریب بوو كە بە گیانلەدەستدانی (ڕەیان) كۆتایی هات.

ئەنس حەقانی، سەركردە لە بزوتنەوەی تاڵیبان لە تویتەرەوە مردنی حەیدەر-ی ڕاگەیاند.

لەكاتێكی پێشتردا تیمەكانی بەهاناوەچوونی ئەفغانستان گەیشتنە نزیك بیرەكە كە لە ڕۆژی سێشەممەی رابردووە منداڵەكەی تێكەوتبوو.

لەوماوەیەشدا دەسەڵاتداران كاری هەڵكۆڵینی چڕیان دەستپێكرد بەمەبەستی دەرهێنانەوەی منداڵە تەمەن 9 ساڵەكە، لەو بیرەدا كە قوڵییەكەی 25 مەترە و دەگەوێتە گوندێكی هەرێمی زابول لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان.

هەوڵەكانی پێشتر بۆ دەرهێنانەوەی لەڕێی گوێنییەكی بەستراو بە گوریسەوە تا منداڵەكە بچێتە ناویەوە و دواتر بەرزی بكەنەوە، شكستیهێنا، بەهۆی تەسكیی زۆری بیرەكە، ئەمەش وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەكەی ناچاركرد پشت بە شارەزایانی بیانی ببەستن، تا منداڵەكە بە زیندوویی دەربهێننەوە و هاوشێوەی ڕەیان-ی بەسەر نەیەت، بەڵام هەمان چارەنووسی ڕووبەڕوو بووەوە.

بابەتی پێشتر

باران و بەفر چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك بۆ حكومەت: بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان بەهای دۆلار كەمبكەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share