بیتکۆین 48%ی بەهاکەی لەدەستداوە

دراوی دیجیتاڵی بیتکۆین لەناو زیانێکی بەردەوامدایە، ئەمڕۆ بە 36 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش 48%ی بەهاکەی لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا لەدەستداوە کە گەیشتە 69 هەزار دۆلار.

دراوی دیجیتاڵی بیتکۆین تێکڕا لەبازاڕەکانی دراوە دیجیتاڵییەکاندا بڕی 600 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە، کە ئەمەش وای لە چاودێرانی بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان کردووە بە هاوشێوەی گوڵی لالەی هۆڵەندیی دابنێن و پێشبینی هەمان چارەنووسی بکەن.

دابەزینی نرخی بیتکۆین بۆ ڕێکارەکانی بانکی ناوەندیی فیدراڵی دەگەڕێتەوە بەکشانەوەی پاڵپشتییەکانی بۆ بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان.

لەئەنجامی ئەو بڕیارانە بیتکۆین زۆرترین زیانی بەرکەوتووە لەناو دراوە دیجیتاڵییەکاندا، لە ڕۆژی جومعە ڕێژەی 12%ی بەهاکەی لەدەستدا و ئەمڕۆ شەممە 7%ی لەدەستداوە کە لە ماوەی حەوت ڕۆژدا زیاتر 9%ی بەهاکەی لەدەستداوە.

هەروەها دراوە دیجیتاڵییەکانی دیکە بەهەمانشێوە تووشی زیانی گەورەبوون لەماوەی چەند هەفتەیەکی کەمدا، ئیسیریۆم و میمی ڕێژەی 45%ی بەهاکەیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

سێ منداڵی کورد بەهۆی غازەوە گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

هێرشەكەی داعش لە دیالە وەزارەتی پێشمەرگەی نیگەران كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share