(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی یوروپا لیگ یه‌کسانبوو و دۆرتمۆند شکستیهێنا

یارییه‌کانی چوونی قۆناغی 16ی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی یه‌که‌مدا یه‌کسانبوونی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، له‌ یارییه‌کی به‌هێزی قۆناغی 16ی خوولی ئه‌وروپی، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای کامپ نو میوانداریی ناپۆلی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی ناپۆلی له‌ خوله‌کی 29 له‌لایه‌ن پیۆته‌ر زیلینیسکی-یه‌وه‌ تۆمارکرا، گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ش له‌ خوله‌کی 59 به‌لێدانی سزا له‌لایه‌ن فیران تۆرێسه‌وه‌ تۆمارکرا.

له‌ یارییه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند له‌ یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک میوانداریی گلاسگۆ ڕه‌ینجه‌رزی سکۆتله‌ندی کرد، ئه‌نجامه‌که‌ پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌کانه‌وه‌ بوو، یانه‌ی میوان به‌ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.

ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان:

زینیت 2-3 ڕیاڵ بیتیس

دۆرتمۆند 2-4 گلاسگۆ ڕه‌ینجه‌رز

شیریف تیراسپۆل 2-0 سپۆرتینگ براگا

به‌رشلۆنه‌ 1-1 ناپۆلی

بابەتی پێشتر

تویتێكی سەدر وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی دەباتە پەرلەمان

بابەتی دواتر

كەشتییەك لە نزیك كەناراوەكانی یۆنان ئاگریگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڤیاڕیاڵ کۆتایی به‌ یوڤی هێنا و له‌گه‌ڵ چێڵسی گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی چێڵسی و ڤیاڕیاڵ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی…
Total
0
Share