كەشتییەك لە نزیك كەناراوەكانی یۆنان ئاگریگرت

كەشتییەك كە 237 سەرنشینی دەگواستەوە ئەمڕۆ لە نزیك كەناراوەكانی یۆنان لە دەریای ئایۆنی ئاگریگرت.

پۆلیسی كەناراوەكانی یۆنان ڕایگەیاند، ئاگرەكە لە (یورۆفیری ئەولیمپیا) كەوتووەتەوە كە گەشتییەكی گەشتیارییە و ئاڵای ئیتاڵیای بەرزكردووەتەوە، 237 سەرنشین و 51 كارمەندی تیمەكەی هەڵگرتووە.

ئاشكراشیكرد، سێ بەلەمی ڕاكێشان و سێ بەلەمی دیكە بۆ هاوكاریكردنی سەرنشینان ڕەوانەكردەوە.

كەشتییەكە لە ڕێگادابووە بەرەو ئیتاڵیا لە شاری ئیگۆمنیتسا-ی یۆنانییەوە.

بەپێی ڕوونكردنەوەكەی پۆلیس، كاپتنەكەی داوای لە سەرنشینەكان كردووە كەشتییەكە جێبهێڵن.

تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی بوونی بریندار ڕانەگەیەندراوە.

بابەتی پێشتر

 (ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی یوروپا لیگ یه‌کسانبوو و دۆرتمۆند شکستیهێنا

بابەتی دواتر

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share