بایرن چاوەڕێی لیڤاندۆڤسكی دەكات

لیروی سانێ هێرشبەری بایرن میونشن دڵخۆشە بەوەی جارێكی دیكە لیڤاندۆڤسكی دەبینێتەوە و هیواداریشە شەوێكی ناخۆشی توش بكات.

بەهەمان شێوە ناگیلسمانی ڕاهێنەریش چاوەرێ دەكات زوو ئەو یارییە ئەنجام بدەن.

پێشتریش لیڤا وتی كە ئێستا لە ئاستی بایرنداین و دەتوانین لێیان بەرینەوە.

🗣 لیرۆی سانێ (هێرشبەری بایرن میوشن): شتێکی باشە جارێکی دیکە لیڤاندۆڤسکی دەبینمەوە، بەڵام هیوادارم شەوی سێشەممە ببێتە شەوێکی ناخۆش بۆی.

🗣 جولیان ناگیلسمان (ڕاهێنەری بایرن میونشن): پەرۆشم بۆ بینینی لیڤا، یاریی ئێمە و بەرشلۆنە ناوازە دەبێت، لە سەرەتای وەرزەوە زۆر باش دەرکەوتوون، پێویستیشمان بە لێکدانەوەی زۆر نییە بۆ شێوازی یاریکردنی لیڤا، هەموو یاریزانەکانم دەزانن چەند بەهێزە.

تێبینی: سێشەممەی داهاتوو کاتژمێر 10 بەکاتی هەرێمی کوردستان، بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارینا بەرامبەر بەرشلۆنە یاری دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید بۆ جاری 12 له‌مێژوویدا جامی سوپه‌ری ئیسپانیای به‌رزکرده‌وه‌

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یاریی کۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیای به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیک بلباو ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌ له‌یاریگای…
Total
0
Share