چاڤی دەڵێت بەرشلۆنە لەسەر ڕێگەی ڕاستە

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە لە ئاستی یاریزانەكانی ڕازییە و پێیوایە بەشێوەیەكی باش یارییان كردووە.

چاڤی ستایشی ئاستی بەرزی لیڤاندۆڤسكی كرد و دوپاتیكردەوە كە بەتەنها ئەتوانێت ئەنجامی یاریی یەكلایی بكاتەوە.

پوختەی قسەكانی چاڤی

– ڕافینیا ڕۆڵێكی گەورەی هەبوو لەم یارییەدا

– یاریزانەكان چێژیان لە یارییەكە بینی  توانیمان زۆر بگەینە سەر گۆڵی بەرامبەر

– ئەمە ڕێگە ڕاستەكەیە و پێویستە لەسەری بەردەوام بین

– تایمی یەكەم زۆر باشبوین سەرەتای تایمی دووەم. كەمێك ئاستمان دابەزی

– لیڤاندۆڤسكی گۆڵكارێكی بەتوانایە و دەتوانێت بە تەنها جیاوازی دروستبكات

– پێویستە بەردەوام بین لەوەی كە ئەنجامی یارییەكان زوو یەكلایی بكەینەوە

– بەپێی ڕكابەرەكەمان شێوازی یاریكردنمان دەگۆڕین

– لیڤاندۆڤسكی زوو خۆی گونجاند و گۆڵكارێكی بێوێنەیە بەتەنها دەتوانێت ئەنجام یەكلایی بكاتەوە

بابەتی پێشتر

ئەنچیلۆتی تەنها ڕاهێنەری هازارد نییە

بابەتی دواتر

دز چووەتە سەر ماڵی ئۆبامیانگ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواردیۆلا تاقەتی چووە

گواردیۆلا تاقەتی چووە لە بردنەوەى ناسناوەکانی خول و جام لە ئینگلتەرا و دەڵێت نەشبینە پاڵەوان بەلامەوە ئاساییە. پاش…
Total
0
Share