به‌هۆى نه‌بوونى پاره له بانكه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری دابه‌شنه‌كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بڕیاربوو مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری و لاوان دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى پاره له بانكدا مووچه دابه‌شنه‌كراوه.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌ى سلێمانى به تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، ئه‌وان دوێنێ چه‌كی پاره‌یان ڕه‌وانه‌ى بانك كردووه و ئاگادارى دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌ش نین.