سێ یانەی گەورە ئامادەییان دەربڕیوە کریستیانۆ بکڕن

سەرچاوەکانی هەواڵ لە بەریتانیاوە ئاشکرایانکردووە، سێ یانەی گەورە و ناوداری ئەوروپا خواستیان لەسەر گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نیشانداوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یانەی مانچستەر یونایتد بێزارە و پێیوایە یانەکە لەئێستادا هاوشێوەی ڕابردوو گوڕوتینی سەرکەوتن و چنینەوەی ناسناوەکانی نەماوە، بۆیە بڕیاریشیداوە ئەگەر لە کۆتایی وەرزدا نەتوانن پێگەیەکی بەشدار لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستبهێنن، ڕاستەوخۆ ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

سەرچاوەکە لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یونایتدەوە ئاشکرایکردووە، یانەکانی پاریس سان جێرمان، بایرن میونشن و ڕۆما خواستیان لەسەر کڕینی دۆنی پۆرتوگال نیشانداوە.

کریستیانۆی تەمەن 37 ساڵ هاوینی ڕابردوو لە یانەی یوڤانتۆسەوە پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە کرد، تاوەکو ئێستا 28 یاری بەدرێسی سوورەوە کردووە و 15 گۆڵی تۆمارکردووە و سێ گۆڵی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە، بۆندەکەی لە هاوینی 2023 کۆتاییدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیپای ده‌توانێت سوود به‌ به‌رشلۆنه‌ بگه‌یه‌نێت؟ سیدۆرف وه‌ڵامده‌داته‌وه‌..

فئه‌ستێره‌ی دێرینی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام، کلارنس سیدۆرف دووپاتیده‌کاته‌وه‌، گواستنه‌وه‌ی مێمفس دیپای بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ سوودی…
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ له‌باره‌ی به‌یله‌وه‌ په‌یامێکی گاڵته‌ئامێزی ئاڕاسته‌ی ڕیاڵ مه‌درید کرد

ڕاهێنه‌ری پۆرتوگالی یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرز، جوزێ مۆرینیۆ په‌یامێکی گاڵته‌ئامێز ئاڕاسته‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌کات. شه‌وی ڕابردوو یانه‌ی تۆتنهام…
Total
0
Share