حەوت پێشمەرگە و ئەفسەرێك لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە دەستگیركران

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ حەوت پێشمەرگە و ئەفسەرێك لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە لە بازگەیەكی ناحیەی شوان دەستگیركران، دواتر ئازادكراون.

سەرچاوەیەكی هێزە ئەمنییەکان لە ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ حەوت پێشمەرگە و ئەفسەرێکی سەر بە لیوای شەش، لە بازگەی سمایل بەگ لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەستگیرکراون.

دوای نزیکەی سێ کاتژمێر لە دەستگیركردنیان، ئەو پێشمەرگانە بە هەوڵی بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک، لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە ئازادكران.

بیانووی هێزە عێراقییەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەو پێشمەرگانە ئەوەبووە کە چەکیان پێبووە.

بازگەی سمایل بەگ لە ناحیەی شوان دوایین بازگەی هێزە عێراقییەکانە لەنێوان ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە عێراقییەکان و هێزی پێشمەرگەدا.

بابەتی پێشتر

لەسەر شێوەی ئینستگرام.. وەتسئەپ خۆی بۆ گۆڕانکارییەکی گەورە ئامادەدەکات

بابەتی دواتر

ئالابا فریای یارییە ئاگرینەکە ناکەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. شەش تۆمەتبار دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، شەش كەس بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر هاوڵاتییەك دەستگیركران. لە ڕاگەیەندراوێكدا، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “شەوی ڕابردوو…
Total
0
Share