چوار ساڵە مێسی گۆڵی لە ڕیاڵ مەدرید نەکردووە

لیۆ مێسی، ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان ماوەی چوار ساڵە بەرامبەر یانەی ڕیاڵ مەدرید گۆڵی تۆمارنەکردووە.

شەوی ڕابردوو لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکان، یانەی پاریس سان جێرمان بردنەوەی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید تۆمارکرد، گۆڵەکەش لەلایەن کیلیان مباپێ-وە تۆمارکرا.

لیۆ مێسی لە خولەکی 62 پەناڵتییەکی لەدەستدا، بەو لەدەستدانە چووە ڕیزبەندیی ئەو یاریزانانەی زۆرترین پەناڵتییان لە خولەکەدا لەدەستداوە، تاوەکو ئێستا 23 لێدانی سزای جێبەجێکردووە، هاوشانی تێری هێنری پێنج پەناڵتی لەدەستداوە و لە لوتکەی ڕیزبەندییەکەدایە.

https://www.youtube.com/watch?v=gMzZUyQxaw0

مێسی 34 ساڵ، بۆ دوایین جار لە ڕێکەوتی 6ی ئایاری 2018 لە یاریگای کامپ نو بەدرێسی بەرشلۆنەوە گۆڵی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید تۆمارکردووە، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا (686 خولەک، یاخود 11 کاتژمێر و 30 خولەک) لەماوەی چوار ساڵدا هەشت یاری بەرامبەر شاهانەی مەدرید کردووە، نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک تۆماربکات.

بەدرێژایی مێژووی مێسی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید شەش لێدانی سزای بەرامبەر ڕیاڵ تۆمارکردووە، یەکەم جارە لەم ئەرکەدا سەرکەوتوو نابێت.

بابەتی پێشتر

به‌هۆی نه‌بوونى پاره‌ له‌ بانكدا ئه‌مڕۆ مووچه‌ له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ دابه‌شنه‌كرا

بابەتی دواتر

کێ مان سیتی لە چامپیۆنزلیگ دەکاتە دەرەوە؟ گواردیۆلا لە یانەیەک دەترسێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەرز بۆ نێیمار کۆتایی هات

یانەى هیلالی سعودی ڕایگەیاند پێکانەکەى نێیمار قورسە و پێویستی بە نەشتەرگەریی هەیە. تیمی پزیشکی یانەى هیلال ئامادەکاری دەکات…
Total
0
Share