عێراق ئاڵای مۆر “بنەوشەیی” هەڵدەکات
دەزانیت مەترسییەکانی هەڵکردنی ئەو ئاڵایە چیە؟

عێراق لەم چەند رۆژەدا بەرزترین پلەکانی گەرمای لە مێژووی وڵاتەکەدا تۆمارکرد، بەهۆی بەرزبوونەوەی زۆری پلەکانی گەرماوە لە بەشێک لە ناوچەکانی عێراق ئاڵای مۆر “بنەوشویی” هەڵکرا.

کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی نەوت لە پارێزگای بەسرە ئاڵای مۆر-یان بەرزکردەوە، دوای ئەوەی پلەکانی گەرما 52 پلەی سەدی تێپەڕاند، ئەوەش بەهۆی ئەو مەترسییانەی لەو جۆرە دۆخانەدا دروستدەبن.

زۆرێک لە کۆمپانیاکان ئەو ئاڵایە هەڵدەکەن وەک ئاگادارکردنەوەیەک بۆ کارمەندەکانیان لە بەرزترین ئاستی وریایی لە مەترسییەکان.

ئاڵاکە ئاماژەیە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی تیشکی سەرەوو بنەوشەیی کە یەکێکە لە تیشکە مەترسیدارەکان لەسەر مرۆڤ و خانە زیندووەکانی پێست لەناودەبات و هۆکاری شێرپەنجەی پێستە.

پێشتر دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند کە لە 13 پارێزگای وڵاتدا پلەکانی گەرما 50 پلەی سەدییان تێپەڕاندووە.

پێشتریش نەتەوە یەکگرتووەکان،هۆشداری دا کە ئەوەی عێراق رووبەڕووی دەبێتەوە لەڕووی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و وشکەساڵییەوە، “هۆشدارییەکە” بۆ هەموو جیهان.

بۆ چوارەم ساڵە لەسەریەک عێراق پێنجەم وڵاتە کە زۆرترین کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە لە جیهاندا.

بابەتی پێشتر

نێیمار لە جێهێشتنی پاریس نزیکە

بابەتی دواتر

مانچینی بەکێشەوە ئیتاڵیای جێهێشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share