لە تەمەنی 15 ساڵیدا زیندانکرا و لە 83 ساڵیدا ئازادکرا

جۆ لیگۆن ئەو پیاوە ئەمریکییەیە دوای تەواوکردنی ماوەی زیندانییەکەی کە نزیکەی 70  ساڵ بوو، ئازادکرا، ئەگەرچی پێشتر ڕازی نەبوو بە مەرج ئازاد بکرێت.

ئەو پیاوە ئەمریکییە کاتێک منداڵ بوو لە تەمەنی 15  ساڵیدا لە شەڕێکدا لەسەر وەشاندنی چەقۆ دەستگیرکرا، سەرەڕای ئەوەی ڕەتیکردەوە خەڵکی کوشتبێت، بەڵام چونکە دوو کەس لە شەڕەکەدا کوژرابوون ئەو زیندانی کرا.

لیگۆن لە ساڵی 1953 دا دوای ڕودانی شەڕێک کە دوو کەسی تێدا بە چەقۆ کوژرابوو دەستگیرکرا، سزاکەی ئەوکات سزای هەتاهەتایی بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی لیگۆن توانی زیندوو بمێنێتەوە تا تەواوکردنی ماوەکە، ئازادکرا.

ساڵی 2017 حاکمی پەنسلڤانیا پێشنیازی بۆ کرد بە مەرج ئازاد بکرێت، بەڵام رەتیکردەوە و وتی دوای ئەو هەموو ساڵە لە زیندان نایەوێت بە مەرج ژیان بکات، بەڵکو ئازادیی تەواوی دەوێت.

دوای هاتنە دەرەوەی لە زیندان، لیگۆن وتی: “هەستێکی جوانە بەم تەمەنەوە هاتوومەتە دەر، سەرگوزشتەی ژیانم بۆ خەڵک دەگێڕمەوە تا لە ئەزموونی منەوە فێر ببن”.

لیگۆن وتوشیەتی “من ئێستا كه‌سێكی پێگه‌یشتووم.. چیتر من منداڵ نیم، من نه‌ك ته‌نیا پیاوێكی پێگه‌یشتووم، به‌ڵكو ئێستا به‌ساڵاچووم و ڕۆژانه‌ ته‌مه‌نم زیاتر ده‌بێت، زۆر به‌په‌رۆشم بۆ ڕازیكردنی خه‌ڵك و هاوكاریكردنی كه‌سانی دیكه‌ به‌ هه‌مان ئه‌و شێوازه‌ی كه‌ ئه‌وانیش یارمه‌تیم ده‌ده‌ن”.

بابەتی پێشتر

سەرچاوەیەكی ئەمنی: هێرشەكەی داعش لە گوڵاڵە زیانی گیانی بەدواوە نەبوو

بابەتی دواتر

هێرشەکەی سەر هەولێر تەوەرێکی گفتوگۆی کۆبوونەوەی ناتۆ بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share