ئەمڕۆ دادگا بڕیار لەبارەی دۆسیەكەی هۆشیار زێباری دەدات

بڕیارە ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی پێداچوونەوە بەو سكاڵایە بكات كە دژ بە ‏پەسەندكردنی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری تۆماركراوە و پێشبینی دەكرێت بڕیاری ‏یەكلارەوە سەبارەت بە پەسەندكردنی یان ڕەتكردنەوەی بدات.‏

پێشتر دادگای باڵای فیدراڵی ئەمڕۆ یەكشەممەی دیاریكرد وەك وادەی دانیشتن دەربارەی ‏ئەو داوایەی دژ بە قبووڵكردنی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری بە ژمارە 17 / فیدڕاڵی ‏تۆماركراوە.‏

ئەمەش پاش ئەوەی یەكشەممەی ڕابردوو ڕێوشوێنەكانی كاندیدكردنەكەی زێباری بۆ ‏پۆستی سەرۆك كۆمار ڕاگرت تا یەكلاكردنەوەی دۆسیەكە.‏

بڕیارەكەی دادگا بووە هۆی هەڵپەساردنی وتووێژە سیاسییەكانی پەیوەندیدار بە پێكهێنانی ‏كابینەی نوێی حكومەت، دوای ئەوەی فراكسیۆنەكان بڕیاری هەڵپەساردنی بەشداریكردنیان ‏لەو دانیشتنەی پەرلەمان دا كە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێ.‏

چاوەڕوان دەكرێت یەكلاكردنەوەی دۆسیەكە لە دادگا جارێكی دیكە گوڕوتین بە هەوڵە ‏سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بدات.‏

ئەحمەد موسەوی، سەركردە و پەرلەمانتاری چێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، نزیكەی زیاتر ‏لە هەفتەیەكە وتووێژی نێوان هێزە سیاسییەكان دەربارەی قەیرانی پێكهێنانی حكومەت ‏ڕاوەستاوە.‏

پێشبینی خۆیشی نیشاندا بەوەی بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگا هەرچۆنێك بێت، ببێتە هۆی ‏دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان و گەڕان بەدوای چارەسەر جێگرەوەكاندا.‏

لەگەڵ ئەوەشدا موسەوی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “لە ئەگەری ڕەزامەندیی دادگا لەسەر كاندیدكرنی زێباری ‏بۆ سەرۆكایەتیی كۆمار، ئەوە مانای قبوڵكردنی لەناو پەرلەمان و دەنگدان پێی ناگەیەنێت، ‏بەهۆی ئەوەی تێبینی زۆر لەسەر ئەو كاندیدكردنە هەیە”.‏

دووپاتیشیكردەوە، “سووربوونی هەندێك لە لایەنەكان لەسەر تێپەڕاندنی، وامان لێدەكات ‏جارێكی دیكە بایكۆتی دانیشتنەكە بكەین لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان، بۆ پەكخستنی ئەو ‏تێپەڕاندنە، بەتایبەت بەهۆی ئەوەی خاوەن یەك لەسەر سێی پەكخەری دانیشتنی ‏هەڵبژاردنی سەرۆكین”.‏

بابەتی پێشتر

زەنگی داڕمانی ئابووریی تورکیا لێدراوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن و هەڵگرتنی چەك دەستگیردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی نەوت لەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “سبەی یەكشەممە لە چەند شوێنێك نەوتی سپی دابەشدەكرێت”. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت…
Total
0
Share