سبەی نەوت لەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “سبەی یەكشەممە لە چەند شوێنێك نەوتی سپی دابەشدەكرێت”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەی یەكشەممە لە حاجیئاوا، دوكان، بنگرد، خەلەكان، پیرەمەگروون و بازیان دابەشدەكرێت.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، بڕی نەوتەكە 200 لیترە كە بە نرخی 100 هەزار دینار و بە كارتی زیرەك بەسەر خێزانەكاندا دابەشدەكرێت و ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری سلێمانی دەستكرا بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێباز حەملان: لە بەغداد نەیاتوانی هیچ سەرنج و تێبینییەكیان لەسەر لیستی مووچە هەبێت

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆران و هاوڵاتییان راستگۆبوو. رێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی…
Total
0
Share