تێڕوانینى بافڵ تاڵه‌بانى بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى یه‌كێتى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى خوێندكاران

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى تیڕوانینى نوێی خۆی بۆكارى ڕێكخراوه‌یی و ڕێكخستنه‌وه‌ى كایه‌ى حزبی په‌یڕه‌و ده‌كات كه‌ جیاوازتربێت له‌وه‌ى هه‌یه‌ و حزب ڕاستەوخۆ ده‌خاته‌ خزمەت چین و توێژەکانی کۆمەڵ و خوێندکاران و گەنجان و ئه‌و بۆشاییه‌كانى حكومه‌ت پڕبكاته‌وه‌.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، له‌كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكانى سنووری پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكاندا تێڕوانینی نوێی خستەڕوو بۆ کاری ڕێکخراوەیی جیاوازتر لەوەی ھەیە، کە تەنھا کارکردن بێت بۆ ڕێکخستنی کایەکانی حزب و تەنھا خزمەتکردنی کادری حزبی و ئاڕاستکردنی ئایدۆلۆژیایەک بێت لەپێناو ئامانجێک کە مەبەستداربێت.

خەون و دونیابینیی بافڵ جەلال تاڵەبانی گۆڕانکاریی ڕیشەییە لە چۆنێتی کاری رێکخراوەیی، ئەو دەیەوێت پەیوەندیی حزب و خەڵک لەسەر بنەمای متمانە و خزمەت بونیادبنرێتەوە، حزب لەخزمەتی خەڵک بێت و سیاسەت لەپێناو بەڕێوەبردنێکی دروستبێت کە کۆمەڵگا لەسەر بنەماکانی ژیاندۆستی بونیاد بنێت و ھەمووان وەکیەک بن لەبەرامبەر یاسادا، مافی ھاوڵاتیبوون بچەسپێنرێت و دەسەڵاتداریی حزبی و ھاوڵاتی یەک ئەرک و یەک مافیان ھەبێت.

ڕەوتی رێکخستنەوەی ژیانی یەکێتی لای بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕیفۆرم و دەرچوونە لە شێوازێکی کلاسیکی حزبایەتی لەم ھەرێمە، ئەو پێیوایە ڕاست ‌و ڕەوا ڕێگا دروستەکە ئەوەیە بەیەک چاو، بە یەک دووری حزب لە ھاوڵاتی بە یار و نەیارەوە بڕوانێت.

ئەو ده‌یه‌وێت مۆدێلێکی نوێ په‌یڕوبكات کە ڕێکخراوی سیاسی وەک باسکی بەھێز، ڕاستەوخۆ لەخزمەت چین و توێژەکانی کۆمەڵ و خوێندکاران و گەنجان بێت و ئەو بۆشاییانە پڕبکاتەوە کە دەشێ بە حکومەت پڕنەکرێنەوە.

 

ئەم ھەوڵانەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەم ھەلومەرجەدا، خاوەندارێتی بوو لە ویست و داخوازیی خوێندکاران لەپێناو پەکنەکەوتنی پرۆسەی خوێندن و ڕێگرتن بوو لە داڕمانی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم، بەمەش یەکێتیی بردەوە لای خەڵک و ئەوان دەبنە خاوەنی یەکێتی و یەکێتیش دەبێتە خزمەتکاری کۆمەڵانی خەڵک.

ئەم بڕیار و خزمەتانەش لە چەند ڕۆژی داھاتوودا تەواوی زانکۆ پەیمانگاکانی کوردستان دەگرێتەوە و بەردەوامدەبێت و گفتەکان وەک خۆیان جێبەجێدەکرێن.

ئەم مۆدێلە حیزبیە کە ژیانی سیاسیی مەدەنی تەندروست دەکاتەوە دژە پۆپۆلیستییە و قۆناغی قسە تێدەپەڕێنێت و دەچێتە وێستگەی بەریەککەوتنی ڕاستەوخۆی نێوان کەسی یەکەمی حزبەکان لەگەڵ ھاوڵاتی، کە بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمەی لەگەڵ خوێندکاراندا خستە واری جێبەجێکردنەوە و بەم ھەنگاوە بوێرانەیە و ئاوڕدانەوەی خێرا و جێبەجێکردنی خواستی خوێندکاران و گوێگرتن لێیان، بەربەستەکانی نێوان سەرکردەکانی حزب و خەڵکی تێکشکاند و دەرگاکانی ئاوەڵاکرد، تا وەك نەریت ھەموو حزبەکان قۆڵی لێھەڵماڵن و بەکردەوە خزمەتکاری خەڵکی خۆیان بن و حزب بە توانا ماددی و مەعنەوییەکانی لەخزمەتی گشتی و چاکە و چاکەکاری بەکاربێنن. ڕۆژ ڕۆژی ھیمەت و کردار و دوورکەوتنەوەیە لە دروشم و ڕاکێشانی سۆزی خەڵک، بفەرموون ھەموو سەرکردەکان خزمەت بکەن و حزبەکانتان بکەنە ناوەندی خزمەتی گشتی و لەگەڵ خەڵکی خۆماندا ئاشتببنەوە و متمانە بگەڕێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران داوای دیاریكردنی پاڵێوراوانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی هەرێم دەكەن

لەلایەن ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی كوردستانەوە داوا لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەكرێت لیژنەیەك بۆ دەستنیشانكردنی پاڵێوراوانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی هەرێم پێكبهێندرێت.…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم دوای هەڵبژاردن سەردەمێکی نوێ لە پەیوەندیی هەرێم و عێراق بێتەکایەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان و عێراق کرد. دەقی پەیامەکەی سەرۆکی…
Total
0
Share