پۆلیسی سلێمانی سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن و هەڵگرتنی چەك دەستگیردەكات

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن هێزەكانیانەوە دوو كەس بەتۆمەتی تەقەكردن و كەسێكیش بەهۆی هەڵگرتنی چەك دەستگیركراون و دەستیش بەسەر دوو چەكدا گیراوە كە یەكێكیان ئێم فۆڕە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە شوقەکانی دەروازە سیتی شەڕ و ئاڵۆزی دروستبوو بوو، دوو تۆمەتبار تەقەیان کردبوو، مەفرەزەکانی بنكه‌ى پۆلیسى چوارچرا گه‌یشتنه‌ شوێنى ڕووداوه‌كه‌ و توانرا دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانى (د.س.، م.ش.، خ.م.) دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر چه‌كێكدا له‌ جۆرى ده‌مانچه‌.

دەشڵێت، له‌ چالاكییه‌كى تردا و دواى ئه‌وه‌ى پۆلیس زانیارى پێگه‌یشت له‌باره‌ى تۆمه‌تبارێكه‌وه‌ كه‌ چه‌كى بێمۆڵه‌تى پێیه‌، مەفرەزەکانی بنكه‌ى پۆلیسى ڕزگارى گه‌یشتنه‌ شوێنى مه‌به‌ست و توانرا تۆمه‌تباره‌كه ‌به‌ناوى (پ.ر.س.) ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر چه‌كێك له‌ جۆرى ئێم فۆر.

تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ دادگا بڕیار لەبارەی دۆسیەكەی هۆشیار زێباری دەدات

بابەتی دواتر

كەشوهەوا بە سەقامگیری دەمێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولستار مەجید: هاورده‌كردنی خورما به ‌فه‌رمی قه‌ده‌غه‌یه‌ و به ‌قاچاغ ئاساییه

سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگەری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پڕبووه‌ له‌ خورمای خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو كه‌…
Total
0
Share