(ڤیدیۆ) مان سیتی چوارگۆڵی له‌ نۆرویچ کرد و پێگه‌ی خۆی له‌لوتکه‌دا به‌هێزکرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 25ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی نۆرویچ سیتی بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی شارنشینه‌کان کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 25ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچسته‌ر سیتی له‌یاریگای کارۆ ڕۆد بووه‌ میوانی یانه‌ی نۆرویچ سیتی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ستێره‌کانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی سیتیزن له‌ خوله‌که‌کانی 31، 48، 70، 90 له‌لایه‌ن ڕه‌حیم ستێرلینگ (هاتریک)، فیڵ فۆدینه‌وه‌ تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچسته‌ر سیتی بەکۆکردنه‌وه‌ی 63 خاڵ‌ له‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی نایابی ئینگلته‌را پێگه‌ی خۆی به‌هێزتر کرد، هه‌روه‌ها یانه‌ی نۆرویچ سیتی به‌ 17 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی 18دا به‌ ناجێگیری له‌ژێر هێڵی سووره‌وه‌ مایه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

په‌رله‌مانتارێك: لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌پشتى كرده‌وه‌ تیرۆرییه‌كانن

بابەتی دواتر

داواكارییەکی بەپەلە لە کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share