(ڤیدیۆ) ئینگلتەرا و کرواتیا بلیتی قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی یورۆیان بڕی

ئەمشەو، سێشەممە گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020 لەسەر ئاستی کۆمەڵەی چوارەم ئەنجامدرا، هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و کرواتیا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان مسۆگەرکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاریگای وێمبلی سێیەم یاری یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی چیک ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێكی بێوەڵام لەبەرژەوەندی کوڕانی گاریس ساوزگەیت کۆتاییهات.

گۆڵەکە لە خولەکەکانی 12 لەلایەن ڕەحیم ستێرلینگەوە تۆمارکرا.

https://streamable.com/amszcs

لەڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا، هەڵبژاردەی کرواتیا لە هامپدن پارک بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەرامبەر سکۆتلەندا تۆمارکرد، گۆڵەکانی کرواتیا لە خولەکەکانی 17، 62، 78 لەلایەن نیکۆلا ڤلاسیچ، لوکا مۆدریچ، ئیڤان پێریسیچ، تاکە گۆڵەکەی سکۆتلەندا لە خولەکی 42 لەلایەن کالو ماگریگۆرەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/40c87v

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکان، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ و پلەی یەکەم، هەروەها هەڵبژاردەی کرواتیا بە چوار خاڵەوە وەک هەڵبژاردەی پلەی دووەم سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان مسۆگەرکرد.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی حكومەتی عێراق: بەمنزیكانە بڕێك پارە بۆ هەرێم دەنێردرێت

بابەتی دواتر

نیویۆرک تایمز: ئەوانەی خاشقچی-یان کوشت لە ئەمریکا ڕاهێنانی سەربازییان پێکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید چاوەڕێی مۆندیالە

وەک پیشەی ئاسایی خۆی، ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید چاوڕێی دەستپێکی مۆندیال و دەرکەوتنی بەهرە ناوازەکانە. لە مۆندیالەکانی ڕابردوودا،…
Total
0
Share