(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید جامی شای ئیسپانیای بەرزکردەوە

له‌ یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا “کۆپا دێل رێ”، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید له بردنەوەی به‌رامبه‌ر ئۆساسونا تۆمارکرد و سێیەمین ناسناوی ناوخۆیی ئەم وەرزەی چنییەوە.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید له‌ یاریگای “لا کارتۆخا” ڕووبەرووبوونەوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیای بەرامبەر یانه‌ی ئۆساسونا ئەنجامدا.

یارییەکە‌‌ بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندیی ئەستێرەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “لۆس بلانکۆس” لە خولەکەکانی دوو و 70 لەلایەن ڕۆدریگۆوە تۆمارکران، گۆڵەکەی ئۆساسونا لە خولەکی 58 لەلایەن لوکاس تۆرۆ-وە تۆمارکرا.

بەو ئەنجامە، یانەی شاهانەی مەدرید ناسناوی جامی شای ئیسپانیای بەدەستهێنا کە سێیەم ناسناوی ئەم وەرزەیە لەدوای جامەکانی مۆندیالی یانەکان و سوپەری ئەوروپا، لە هەمان کاتدا جامی ژمارە (20)ی شای ئیسپانیایە لە مێژوویدا دەیخاتە هەگبەی دەستکەوتەکانییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ ململانێی یانه‌کان له‌ قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ به‌رده‌وامی ده‌بێت و چه‌ندین یاری به‌هێزی گه‌ری دووه‌م ئه‌نجامده‌درێن. یاری…
Total
0
Share