یونایتد پێشنیازی ئاڵوگۆڕێکی هەژێنەر لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دەکات

 

ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی چاوی بڕیوەتە تواناکانی فیدی ڤاڵڤێردی ناوەندکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەگەری ئاڵوگۆڕێکی گەورە هاتووەتە ئاراوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا بەڕێوەبەرانی مانچستەر یونایتد لەسەر ڕاسپاردەی ئولی گۆنار سۆڵشایەری ڕاهێنەری نەرویجی بەدوای ناوەندکارێکی بەهێزدا دەگەڕێن بتوانێت هاوشانی برونۆ و هاوەڵانی سەنگ و قورسایی بۆ ناوەندی پێکهاتەکەیان بگەڕێنێتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، نوێنەرانی ڕێد دێڤڵز بیریان لە کڕینی فیدی ڤاڵڤێردی ئەستێرەی هەڵكشاوی یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پلانێکیان داڕشتووە ڕەنگە لە گواستنەوەکانی زستان، یاخود هاوینی 2021 جێبەجێبکرێت.

ئید ودواردی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونایتد و هاوکارانی لەو ڕاستییە تێگەیشتوون، کە بەردەوامبوونی پۆل پۆگبا لە یانەکەیان تاوەکو هاوینی 2022 مەحاڵە، لەهەمان کاتدا دەزانن کە یاریزانەکە خەون بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەبێنێت و لە پلانیاندایە بەرانبەر داواکارییە بەردەوامەکانی زێدان پێشنیازی ئاڵوگۆڕی پۆگبا بە ڤاڵڤێردی بکەن.

ئەوەی نەزانراوە هەڵوێستی ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید و زێدانی ڕاهێنەرە لەبارەی پێشنیازەکەی مانچستەر یونایتدەوە.

نرخی گواستنەوەی پۆگبا و ڤاڵڤێردی لە ئێستادا دیارینەکراوە، بەڵام نرخی شکاندنی بۆندەکانیان زیاتر لە 500 ملیۆن یورۆیە، هەر یەکێک لە دوو یانە زەبەلاحەکە (یونایتد و ڕیاڵ) ناتوانن گواستنەوەیان پێبکەن، مەگەر بە شێوازی ئاڵوگۆڕ نەبێت.

بابەتی پێشتر

کێشەی گەورە هەیە.. زێدان دوای شکستەکەی قادیش بڕیارێکی گرنگیداوە

بابەتی دواتر

لێدوانەکانی فۆنسیکا ئیدارەی یانەی ڕۆمای نیگەران کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە لووتکەی تۆپی پێوە بۆ تورکیا

فیلیپی کۆتینیۆ لەلایەن یانەی ئەستۆن ڤێلاوە وەک یاریزانێکی سەرەکی گرنگی پێناکرێت و یانەیەکی گەورەی تورکیا داوای گواستنەوەی دەکات.…
Total
0
Share