ڕیاڵ مەدرید بۆ کڕینی مباپێ و هالاند دوو ڕێگەی لەبەردەمدایە

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی خوازیارە لە میرکاتۆی هاوینی 2022 هەردوو یاریزان، کیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند بگوێزێتەوە بۆ ڕیزەکانی، بەڵام لەڕووی داراییەوە کێشەیان بۆ دروست دەبێت و ناتوانن ئەو هەنگاوە گەورەیە بنێن.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، پێشەنگی بۆ کیلیان مباپێ-یە، فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوکارانی بە دڵنیاییەوە ئەو یاریزانە دەگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان و مووچەی 50 ملیۆن یورۆی بۆ تەرخاندەکەن، ئەگەر بێتو هالاند-یش بکڕن، ناچاردەبن بڕی 50 ملیۆن یورۆی دیکە وەک مووچە بۆ یاریزانەکە تەرخانبکەن.

لەم حاڵەتەدا یانەکە دووچاری کێشەی دارایی دەبێتەوە، چونکە لە یەک کاتدا 100 ملیۆن یورۆ مووچە بۆ دوو یاریزان، گەورەترین کێشە لەسەر ئاستی خەرجی دروستدەکات.

مارکا نووسیویەتی، چارەسەر ئەوەیە هالاند تاوەکو 2023 چاوەڕێ بکات و ئەوەش لەدەستی یاریزانەکەدایە، نەک یانەی شاهانە، چارەسەرێکی دیکەش فرۆشتنی هازارد و یوڤیچ و ئیسکۆ و چەند یاریزانێکە، کە دەکرێت زیادەی مووچەی ئەو یاریزانانە پێشکەشی یاریزانە نەرویجییەکە بکرێت.

بابەتی پێشتر

"لاسا" پەتایەكی نوێ و بكوژ.. یەكەم حاڵەتی مردن تۆماركرا

بابەتی دواتر

ڤێلانس و بەرشلۆنە لەبارەی کۆتینیۆوە ڕێککەوتنێکی نوێ دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماسکیرانۆ لە لێواری دەرکردندایە

خاڤیێر ماسکیرانۆ، ئەستێرەی دێرین و ڕاهێنەری لاوانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە کارەکەیدا سەرکەوتوو نەبووە، لە ئێستادا ئەگەری دوورخستنەوەی هاتووەتە…
Total
0
Share