“لاسا” پەتایەكی نوێ و بكوژ.. یەكەم حاڵەتی مردن تۆماركرا

سەرچاوەكەی ڕۆژئاوای ئەفریقایە

دەسەڵاتدارانی تەندروستیی بەریتانیا یەكەم حاڵەتی مردنیان بەهۆی نەخۆشییەك كە بە “تای لاسا” ناسراوە ڕاگەیاند، لە وڵاتەكەدا سێ حاڵەتی تووشبوون تۆماركراوە.

ئاژانسی ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا بڵاویكردەوە، مردنەكە لە ناوچەی پیدرفۆر شایەر تۆماركراوە، لەكاتێكدا دەسەڵاتداران دوو حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسێكی هاوشێوەی ئیبۆلا دەستنیشانكردووە، لە ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرا.

بەپێی تۆڕی (سكای نیوز)ی بەریتانی، سێ تووشبووەكە بە “تای لاسا” سەر بە خێزانێكن و بەمدواییە لە ڕۆژئاوای ئەفریقا گەڕاونەتەوە.

“تای لاسا” كە تێكچوونێكی تەندروستییە و سەرچاوەكەی لە گیاندارانەوەیە، نەخۆشییەكە لە هەندێك ناوچەی ڕۆژئاوای ئەفریقا هەیە.

دەسەڵاتداران ڕوونیانكردووە، پەیوەندی لەگەڵ ئەو كەسانەدا دەبەستێت كە تێكەڵی تووشبووان بوون، لەپێناو هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستییان و ئامۆژگاریكردنیان.

“تای لاسا” بەهۆی تووشبوونەوەیە بە ڤایرۆسی “لاسا”، لە ساڵی 1980ەوە بەریتانیا تەنها هەشت حاڵەتی تووشبوون تۆماركراوە.

دوایین تووشبوون لە بەریتانیا ساڵی 2009 بووە، شارەزایان دەڵێن، تووشبوون لەڕێی بەركەوتنی خواردن یان كەلوپەلی ماڵەوەیە بە پەتاكە لەڕێی پاشماوە و میزی مشكی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە، هەروەك لەڕێی شلەمەنییەكانی جەستەی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە.

نەخۆشییەكە ساڵانە دەبێتە هۆی مردنی پێنج هەزار كەس لە جیهاندا.

بابەتی پێشتر

(NBA) - چیکاگۆ بردنەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و کلیڤلاند لەپلەی دووەمدا جێگیربوو

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید بۆ کڕینی مباپێ و هالاند دوو ڕێگەی لەبەردەمدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share