(ڤیدیۆ) “دێر کلاسیکێر” بە یەکسانبوون کۆتاییهات

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا “دێر کلاسیکێر”ی بەرامبەر بوروسیا دۆرتمۆند ئەنجامدا و یەکسانبوونی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە “سیگناڵ ئیدۆنا پارک” بووە میوانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند.

یاریی کلاسیکۆی ئەڵمانیا بە ئەنجامی یەکسانبوون (2-2) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “باڤاری” لە خولەکەکانی 33 و 53 لەلایەن لیۆن گۆرێتزکا و لیرۆی سانێ-وە تۆمارکران، گۆڵەکانی “ڤێستیڤالین” لە خولەکەکانی 75 و 94 لەلایەن یوسوفا مکۆوکۆ و  ئانتۆنی مۆدێستەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانە زەبەلاحەکەی باڤاریا بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ چووە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی “بوندس لیگ”، لە بەرامبەردا یانەی دۆرتمۆند بە جیاوازی گۆڵ چووە پلەی چوارەم.

بابەتی پێشتر

هەشت ئەندامی یەك خێزان بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

برایتۆن 0-1 تۆتنهام

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share